بۆ شێرکۆ بێکه‌سی نه‌مر
بۆ شێرکۆ بێکه‌سی نه‌مر
بێکه‌س، بێکه‌س نه بوو!
ئیره‌ج عیبادی
که‌سێک هاتوو
هاواری کرد
تا هاتنی چۆله‌که فڕی
تفه‌نگی رۆژ به کامیرا هاته ده‌نگ و
زه‌ینی قه‌له‌م یادی کۆرپه‌کانی شێعری له بیر نه‌کرد
ئه‌م هێلانه رێگای غه‌ریبیه‌کانم ده‌ژمێرێ
باڵه فڕه‌ی مه‌له‌کانم بێ سه‌ر وشوێن
لێ ون بووه
شاعیرێک، نا چه‌مێته‌وه و
له سه‌ر ته‌پۆڵکه‌ی نه‌مامه‌کانی ئه‌نفاڵ و حه‌له‌بجه
کۆری فرمێسکی شه‌هیدان، یه‌ک به یه‌ک
ده‌لاوێنێ
ئه‌سپی سه‌ر شێتی وشه‌کانم زین ده‌کا و
به شوێن کوتری داهاتوودا ده‌خوێنێ
که‌س تێ ناگا
بۆ هه‌موو ده‌نگیله‌کانی خۆڕه‌ی ڕووبار
له سه‌ر چاوه وه‌ک فواره باڵا ده‌کا و
نیگای جیهان به په‌ڵه شه‌پۆڵ ده‌دا؟
که‌سێک دێتوو
له شه‌واره‌ی ئه‌م شه‌وانه‌ی بێ تۆییدا
ئه‌ستێره‌کانی سه‌ر که‌شی کوردستان له دڵیدا
ده‌جریوێنێ
له‌شی شه‌قام وجاده‌کان
بێ هه‌راسی هه‌نگاوه‌کان
به ئاوازی سه‌ما ده‌که‌ن و
ته‌رمێک خه‌مین
هێشتا باخی ئازادی
له هه‌رێمی هه‌ست وجوانیدا ده‌بێنێ
ده‌نگێ، له گێژه‌بای ته‌نیایمدا
برووسکه‌ده‌دا وهه‌ڵدێ
تا به‌گوێ ئهرخهوانهکانئ ئاسۆ بچر‌پێنێ
( ئاواته‌کانی گه‌شی ئه‌م شاره،
بێکه‌س نیه، بێکه‌س ماوه! )
ئای ئاشنا!
هێشتا چێژی مه‌رگیش
له ژوورێکی دووکه‌ڵئاوی
بۆسۆی وێلی جگه‌ره‌کانی بۆن ده‌کا
له ده‌فته‌ری نامۆییدا، زه‌مه‌ن گێژه
دوور له نیشتمانی حه‌زێک
شوله‌ی ناوی له دۆڵه‌کانی رۆژهه‌ڵات
هه‌زاران جار ده‌سووتێ و مۆمی هه‌تایی ده‌نوێنێ
کچه ناسک و دڵخوازه‌کانی شێعر وچیرۆک
یه‌ک ده‌گرن وله باوه‌شی هونراوه‌دا
ده‌بنه گوڵ وباران و عه‌شق
به یه‌ک جاره
پڕمه و هه‌وری گریان گرمه‌ی دێ و
به سه‌ر ئه‌ندامی چیای ڕسته‌کانی
تاجه گوڵینه ده‌باری.
سنه- 14/5/92