شێعر و‌ عه‌شق


Normal 0 false false false EN-US X-NONE AR-SA

/* Style Definitions */ table.MsoNormalTable {mso-style-name:"Table Normal"; mso-tstyle-rowband-size:0; mso-tstyle-colband-size:0; mso-style-noshow:yes; mso-style-priority:99; mso-style-qformat:yes; mso-style-parent:""; mso-padding-alt:0in 5.4pt 0in 5.4pt; mso-para-margin-top:0in; mso-para-margin-right:0in; mso-para-margin-bottom:10.0pt; mso-para-margin-left:0in; line-height:115%; mso-pagination:widow-orphan; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; mso-ascii-font-family:Calibri; mso-ascii-theme-font:minor-latin; mso-fareast-font-family:"Times New Roman"; mso-fareast-theme-font:minor-fareast; mso-hansi-font-family:Calibri; mso-hansi-theme-font:minor-latin;}

 

شێعر و‌ عه‌شق

ئیره‌ج عیبادی

عه‌شق، شکۆی هه‌تایی کانیاوی شێعره‌

چیا ومانگ وبارانه‌

ئه‌نجام وسه‌ر ئه‌نجامی جاده­ی سه‌رکه‌شی ته‌نیایی‌ نا ناسێت

عه‌‌شق، بۆ هه­رمه‌یدانێ گه‌وره‌ی نادیار که‌ بروانێت

عه‌شقه‌و

رۆژمێری، ئه‌ندازه‌ی کاته‌کان نانووسێ

عه‌شق

شه‌قه‌ی باڵی فڕین ده‌رگرێته‌ باوه‌ش و

تا لووتکه‌ی بێ وچانی خۆشه‌ویستی ده‌فڕێ

 پێوانه‌ی عه‌شق پێوه‌ر نێه‌

به‌ زێر وزه‌ر وپاره‌ ئه‌ندامی ده‌ماره‌کانی هاو‌سه‌نگ نابێ

که‌ تووره‌ بێ،چاوه‌کانی ناتۆ‌رێت و

خوله‌کی جیایی و ئه‌ژماری دووری له‌ ئالبۆمی

بیره‌وه‌یه‌کانیدا نا‌بێنی

عه‌شق ، عه‌شقه

له‌ زیندانی ره‌شی سوننه‌ت،‌باڵا ده‌کا و

به‌ هیچ چمک‌ێک ناێته‌ دی و

ئه‌و خۆره‌تاوه‌ یاخیه‌

به‌رێ به‌ په‌له‌ هه‌وری هه‌تاو کوژانیش نا گیردڕێ.

 

 

 

پرسه‌ی ماته‌مینی کۆچی دوایی فه‌له‌که‌دینی کا‌که‌یی


Normal 0 false false false EN-US X-NONE AR-SA /* Style Definitions */ table.MsoNormalTable {mso-style-name:"Table Normal"; mso-tstyle-rowband-size:0; mso-tstyle-colband-size:0; mso-style-noshow:yes; mso-style-priority:99; mso-style-qformat:yes; mso-style-parent:""; mso-padding-alt:0in 5.4pt 0in 5.4pt; mso-para-margin-top:0in; mso-para-margin-right:0in; mso-para-margin-bottom:10.0pt; mso-para-margin-left:0in; line-height:115%; mso-pagination:widow-orphan; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; mso-ascii-font-family:Calibri; mso-ascii-theme-font:minor-latin; mso-fareast-font-family:"Times New Roman"; mso-fareast-theme-font:minor-fareast; mso-hansi-font-family:Calibri; mso-hansi-theme-font:minor-latin;}

پرسه‌ی ماته‌مینی کۆچی دوایی فه‌له‌که‌دینی کا‌که‌یی

له‌ سنه‌وه‌ به‌ رێوه‌ چوو

دوا نێوه‌ رۆی رۆژی یه‌ک شه‌مه‌، له‌ سه‌عاتی شه‌ ش،  به‌ یارمه‌رتی ئه نستیتو‌ فێرکاری راژه‌ و ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی ئاوێنه‌ی کوردستان و بڕێک له‌ چالاکانی ئه‌ده‌ب وفه‌رهه‌نگی شاری سنه‌، له‌ مزگۆتی ئیبراهیم خه‌لیلواله‌ مه‌راسمێک به‌ڕێوه چوو، که‌ له‌وه‌ی له‌ که‌سایه‌تی پسپۆر وزانای کورد‌ مامۆستا فه‌له‌که‌دینی کا‌که‌یی یادکراو چالاکیه‌کانی ئه‌و وه‌زیره‌ به‌ ده‌سه‌ڵاته‌‌  بۆ خزمه‌ت گوزاری به‌ گه‌لی کوردکه‌وته‌ به‌رچاوی به‌شدار بووان. چه‌ند که‌س له‌ شاعیران و نووسه‌ران کورد له‌ سنه‌داوه‌کوو: عه‌دنان به‌رزه‌نجی، دوکتۆر به‌ختیار سه‌جادی، ئیره‌ج عیبادی، کولسومی عوسمان پور، ماجید رۆحانی و....... له‌ سه‌ر کاره‌کانی ئه‌و پیاوه‌ به‌ هه‌سته‌ باسیان کرد و ئه‌ویان وه‌کو که‌سایه‌تێكی که‌ له‌ نه‌ له‌ خزمه‌تی پارتی دیمکراتی کوردستاندا و ئه‌ندامی پایه‌ به‌رزی ناو برا، به‌لکو وه‌کوو کوردی که‌ له‌ دڵی هه‌موو گه‌له‌کانی کورد جێ خۆی کردووته‌وه‌ به‌به‌شد‌اربووان ناساند. له‌ له‌یه‌ن ڕێخراوه‌کانی ئه‌ده‌بیدا وه‌کوو ئه‌نستیتوی کورد، ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی ئاێنه‌ی کوردستان، ئه‌نستیتووی کورد له‌ تاران رێخراوه‌ی دارو الحسان وهه­و‌اڵنێرانی تر په‌یامه‌کانێک خوێنه‌ڕا. به‌ داخه‌وه‌ له‌ نێوه‌ی به‌رنامه‌کان هه‌واڵی کۆچی دووایی مامۆستا شیر کو بێکه‌س راگه‌یاندرا که‌ بۆوه‌ هۆی ماته‌می زۆرتری به‌شدار بووان، بریار درا له‌ له‌یه‌ن ئه‌م رێخراوانه‌ مه‌راسمێکی تایبه‌ت بۆ کۆچی ناواده‌ی ئه‌مپڕاتۆری شێعری کوردی شیرکۆ بێکه‌س له‌ داهاتووی نزیکیدا به‌ڕێوه‌ ده‌ چێ. له‌ دووای مه‌راسمه‌که‌ په‌یامی به‌ رێز نه‌ چیروان بارزانی که‌ له‌ تارانه‌وه‌ به‌ شداری مه‌راسمی سوێند‌ی  سه­رکۆماری تازه‌ی ئیران حه‌سه‌نی رۆحانی بوو، خوێندرا، په‌یامی سوپاسی ناز کا‌که‌ییش  ئاراسته‌ی دانیشتوان کرا. ئه‌و پرسه‌ وسه‌ر خۆشییه‌وه‌ له‌ سه‌ عاتی 8 دوای نێوه‌ڕۆ دووایی هات.