Normal 0 false false false EN-US X-NONE AR-SA

/* Style Definitions */ table.MsoNormalTable {mso-style-name:"Table Normal"; mso-tstyle-rowband-size:0; mso-tstyle-colband-size:0; mso-style-noshow:yes; mso-style-priority:99; mso-style-qformat:yes; mso-style-parent:""; mso-padding-alt:0in 5.4pt 0in 5.4pt; mso-para-margin-top:0in; mso-para-margin-right:0in; mso-para-margin-bottom:10.0pt; mso-para-margin-left:0in; line-height:115%; mso-pagination:widow-orphan; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; mso-ascii-font-family:Calibri; mso-ascii-theme-font:minor-latin; mso-fareast-font-family:"Times New Roman"; mso-fareast-theme-font:minor-fareast; mso-hansi-font-family:Calibri; mso-hansi-theme-font:minor-latin;}

 

شێعر و‌ عه‌شق

ئیره‌ج عیبادی

عه‌شق، شکۆی هه‌تایی کانیاوی شێعره‌

چیا ومانگ وبارانه‌

ئه‌نجام وسه‌ر ئه‌نجامی جاده­ی سه‌رکه‌شی ته‌نیایی‌ نا ناسێت

عه‌‌شق، بۆ هه­رمه‌یدانێ گه‌وره‌ی نادیار که‌ بروانێت

عه‌شقه‌و

رۆژمێری، ئه‌ندازه‌ی کاته‌کان نانووسێ

عه‌شق

شه‌قه‌ی باڵی فڕین ده‌رگرێته‌ باوه‌ش و

تا لووتکه‌ی بێ وچانی خۆشه‌ویستی ده‌فڕێ

 پێوانه‌ی عه‌شق پێوه‌ر نێه‌

به‌ زێر وزه‌ر وپاره‌ ئه‌ندامی ده‌ماره‌کانی هاو‌سه‌نگ نابێ

که‌ تووره‌ بێ،چاوه‌کانی ناتۆ‌رێت و

خوله‌کی جیایی و ئه‌ژماری دووری له‌ ئالبۆمی

بیره‌وه‌یه‌کانیدا نا‌بێنی

عه‌شق ، عه‌شقه

له‌ زیندانی ره‌شی سوننه‌ت،‌باڵا ده‌کا و

به‌ هیچ چمک‌ێک ناێته‌ دی و

ئه‌و خۆره‌تاوه‌ یاخیه‌

به‌رێ به‌ په‌له‌ هه‌وری هه‌تاو کوژانیش نا گیردڕێ.