به رهه مه شیعریه‌کانی به ختیار عه‌لی
" کتێبی تا ماته می گوڵ تا خوێنی فریشته "
به رهه مه شیعریه‌کانی به ختیار عه‌لی
لێکۆڵێنه وه : ئیره ج عیبادی
"سه یر که‌ن، که گوڵ ره‌ش دادێت و
ساتی مردنی هاتووه
که خونچه شه‌رمنه کانی دڵ ده وه‌ر ن ." (لا ، 5)
که متر قه له‌م به ده‌ستێک له کوردستانی ئه مرۆ ده ناسینن که به ختیار عه‌لی وه کوو نووسه‌ر و شاعیرێکیی مۆدێرن نووس و له به رچاو نه ناسێت . نیگای تازه‌ی ئه‌و به‌شته‌کانی ده ورو به ری نۆیه و دارشتنی هۆنراوه کانی تایبه ت به خۆیه تی .
ده‌نگی به ختیار و کاریگه‌ری ئاسه‌واره‌کانی له سه‌ر زۆربه ی له شاعێره لاوه کان جێگاێ گۆمان چۆڵ ده کا و به ره واله تێکی راسته قینه ، راستیه‌کانی خۆی رون ده‌کاته وه .
ئه‌م به‌رهه‌مه شیعره له 550 لاپه‌ره له چاپ دراوه و تیراژی ئه‌م کتێبه 5000 دانه یه که له چاپخانه‌ی ره‌نج له باشوری کوردستاندا دا به چاپ خۆی رازاندووته وه.
له نیۆ پریستی ئه و کتێبه وا هاتووه :
کتێبێ پیاو کوژان، جه لاد ، ده‌رگاکان ، عه‌شق، که‌رنه ڤال ، شار ، گوناه ، ئای له‌و رۆژگاره خۆشانه ، هاواره کانی ئه‌هریمه‌ن ، گه‌رانه‌وه ، نیشتمان ، بۆ هیمی و ئه ستیره کان و ئیش‌کردن له دارستانی فیرده وسدا .
به ختیار ، سه ره نج راکێشێکی له لاپه‌ره‌کانی دوای دانووسیوه .
دابه ش کردنی شیعره‌کانی به سێانزه به‌رهه‌م و به به‌شی جیاواز ، پێشا نده‌ری روانینی به ختیار عه‌لی به کاره ساته جۆرواجۆره کانی سه‌رده‌می سه‌دام حوسین و جه‌لاده‌کانیه که کۆسپ و په‌ژاره‌ی زۆری بۆ گه‌له‌که‌ی و خۆی ره خساند .
غۆربه‌ت و ئاوارگی و ده‌رچوون به ده‌ست داگیرکه‌ران و ده‌سه ڵات دارانی نه یار و نا پیاو له زۆربه‌ی شیعرکانی به ختیار عه‌لی ئاشکاره. خوێن مژی و خوێنرێژی نا هاوریان و بێ تاوانی مرۆڤ له سه‌رده‌می به‌عسییه‌کان له بیری ناباته وه و به شیۆیه کی جیاواز دیاننووسێ
" ئه‌ی خودایه
مه‌یوه رێنه گۆمانی من بۆسه‌ر به‌هار
یان
له‌زیخه لانه کان بینه ده‌رێ
له ناو لاشه‌کانه وه سه‌یری مانگ بکه‌ین"
هه‌ستی شاعیرانه ی به ختیار ، هاواری نه براوه‌ی نیشتمانه‌که یه تی که به زمانێکێ شاعرانه و هۆنه‌رمه‌ندانه‌وه نخشاوه .
"کواێت ؟ ئه‌ی ئاسنگه‌ری ده‌رگاکانی شاره تاریکه‌کانی ناو رۆحم
کوا مه شغه ڵه درنده‌کانی غۆبارستانی رۆحی تۆ؟"
به‌ختیارعه‌لی هێشتا له م شیعرانه جارجار نیتوانێوه خۆی له ئه‌ژماری برواکانی کانت رزگار کاو له نێو چمکیدا به زه ینی من و تۆدا گیر‌و گرفتی ماوه و نه هاتووه نێو جیهانی نیچه وده‌ست له متافیزیک و برواکانی سه‌رده‌م له نیۆه روکی شیعره کانی لانابات. تێکه‌ل بوون له‌گه‌ڵ هه‌موو‌شته‌کانی فه‌زا و جوگرافیای ده وروبری له جه‌ریانی نه‌وه‌ستانی زه ین که‌لک وه‌ر ده‌گرێ ، به‌ڵام له‌سه‌ر یه‌ک شیۆازی مۆدێرن سه‌یری شته‌کان ناکا. ئه‌وخۆی له‌گه‌ڵ هه‌مووشته‌کان تێکه‌ل ده کاو برێ جار له را برد‌و و ئێستا باڵی خه‌یاڵی ده فرێ ، به‌ڵام شیعری حه‌جم درێژه په‌یدا ناکاو به ره‌و ره‌وایه‌ت ده‌چێ که فۆکۆ دژ به شیعرییه تی شیعرناوی ده با .
ره نگه ئه م تۆ ، ته نیا باسی خۆشه ویسته که ی شاعیر نه کا و به گه شتی نمادێک له هه موو تۆ گه ری جیهان بێت. که شاعیر هه ر له نێو من و تۆ ماوه وئه و دو که سایتیه له نێو زۆربه ی له هۆنراوه کانی دا ده سوورێته وه. ئاستنگه کانی دارشتنی شیعر نابێته به رد له به ر پێ ئه‌وکه‌له پیاوه و را ناوه ستێ. دیمه‌نه جوانه‌کانی ده‌خاته به ر چاو ناپیاوانی گوڵ که ن وله‌سه‌ر برانی کاته‌کانی به فێرۆ چوو ، ئه و به ته مای به هاری سه‌ربه‌ستی شاعیرانه ده‌گه‌رێ
"تفه‌نگێکی پیرله‌سه‌رئه‌ژنۆیان
چاویان بریوه پاشماوه‌ی ئه‌وموومانه‌ی
له‌شه‌وه تاریکه‌کاندا، له‌سه‌رده‌ستیان
هه‌ڵیانده کرد * (لا_ 32)
له باری روخسار‌دا ئه‌م چه‌شنه شیعرانه به‌ره و په خشانه شیعر و نووسراوه ئه ده بییه‌کان حه‌زی خۆی ده‌نوێنی . ته‌نیا" هه‌ڵ کردنی شیعر" ، له م کوپله دا دار شتنێکی نوێ وگه‌شه .
شێوازه هونه رییه کانی ئه‌م کتێبه
تێکه‌ڵ کردنی حس ، واته له فارسی دا حسامێری و ته رکیباتێکی جیا له زه ین، واته (ئاشنازودایی) ، هاوردنی دامه‌زراوه‌کانی له وشه تازه‌کان که چاوی خوێنه ر به ر له وه نه یانی دێوه و نایان ناسێت ، یه کێ له کاره‌گرینگه کانی شیعری سه‌رده‌می به‌ختیا رعه‌لییه:
"منداڵێک له جنسی " با " و "دوکه ڵ " و "تۆز "
به یازی در نده‌ترین حه‌رف و
کراسی خۆیناویترین جه‌سته،
یان
ئه‌ی زینده گی
من ده‌رگای خه‌زینه‌ی ماچه سروشتیه کان
ده ده م به تۆ " (لا _ 130)
دنیای به‌ختیار له سوننه‌تی فه‌رهه‌نگی گه‌له‌که‌ی جیا نیه ، رۆح ، ئه‌هریمه ن ، لاشه و لاشه خۆره کان ، شێتان، خودا و فریشته له دۆزخی ژیانی دا ده ژین . پێکه‌وه چوونی ئه و هه‌موو ته زاده وشه سازییه له ئاسه واره کانیا سه‌ره‌نج راکیشه.برێ جار درێژه پێ دانی دێره‌کان ، خۆینه‌رده خاته هه‌ناسه‌برکی . وشه‌کان زه‌ق و دڵره‌ق دێته‌به‌رچاو که ژیانی رابردووی شاعیر که به پێ دزیه وه دێتوانی بنووسێت و بڵاوی کا، رون ده کاته‌وه.
ئه و ئاماژه به‌م شتانه ده کا که له قوژبنی ماڵیک دا، ئه‌م له‌مپه‌ر بۆئه‌و له‌مپه‌ر، ئه‌م کێو بۆ ئه‌وکێو ، له‌م سووچا ، بۆسوچێکی تر را ده کا و خۆی حه‌شار ده‌دا.شیعره‌کان به قاچاغ له چاپ ده درێ و ئه‌ستم و ترس وازی لێ ناهێلێ ، کۆمپۆزسیونی شیعرکان ، کات وجوگرافیای شاعیرێکه، که کوپله کوپله وه کوو بڵگه یه ک له ژیانی ده خاته به رچاو . ئه‌و ئه‌زموونه کانی که سایه‌تی خۆی ، ده‌کاته ئه زموونی هه موو شاعیره‌کان و مرۆڤی ده‌و روبه‌ری .
ئه ستێره هه یه به گۆرانی ده مرێت
ئه‌ستیره هه یه به ئاواز ده کوژێته وه (لا 402)
من ئه‌ستێره‌م دیوه که نایه وێت
مرۆڤ بناسێت. " (هه‌مه‌ن لاپه‌ره)
شته کان له برچاو به‌ختیار عه‌لی ، له حه‌رکه‌ت و ژیانه وه‌ن، که سایته تی شته کان (که‌سایه تی دان به شته‌کان ) له شیعری پۆست مۆ دێرندا زۆره. هه‌ست و سروشت پێکه‌وه له خه‌یال و فه‌زای شیعری شاعیر دا ده‌سورێته‌وه.
ئه ستێره م بینیوه
هه نگاوه کانی هیانی ماچ کرددوه
خۆی داناوه تا مرۆڤ به سه‌ریدا بروات (لا 403 )
هومید، ئه وچۆل ناکا ، به هار و ئاو و باران و تاڤگه و ئاوینه له له شی دێته کایه و له رۆحی دا ده‌بێته هاوار ..
له به‌ر ئاوینه کاندا دانیشه‌و
فێرم که خۆم بۆ ئه‌م کارنه ڤالی بروسکه یه برازێنمه وه " (لا 155 )
یان
رنگی گه ڵا و ئاو وئاسمان بگۆره " (لا 341 )
نۆستا لۆژی به ختیار سه یری منداڵی و رابردوی ده کا تا ئارام ببێته وه
ئاسمانیکه کۆیره دیه‌که‌م
عیشوه ده که‌م ، ده ی ئه‌م وڵاتم
بمرفێنه ، بمرفێنه
به رووتی له پیش دژ‌ی سه‌رۆک و
جه‌نگاوه ره ئازاکانتدا سه‌ما ده‌که م " (لا 348)
یان
منداڵی به جێمانێکێ بچوکه له
قافڵه‌یه کی پیر
هورێکی تازه یه له‌وێرانه یه کی کۆن ."
ئاماژه کردنی، به هه مووته رکیبات و تایبه تمه‌ندیه‌کانی شیعری به ختیار عه‌لی درێژ خایه نه و به‌م ڵاپه‌ره سپیه ، پڕنا بێت ، به‌ڵام هه‌رئه‌م کورته نموونه ، ده سه ڵاتی شاعیرانه‌ی ئه‌و که له پیاوه به باشی ده نخشینێ.
به ختیار عه لی به گه شتی ئاسۆی شیعری پێوه ر جێ دێلی و به ره و دونیای شاعیرانه ی شیعری جیاوازهه نگاو ده نێ. بۆیه خۆلقاندنی هونراوه کانی تازه و له به رچاوه.
ئێمه به ته پۆ تۆزی بارانه وه دێن
له سه ر شه ره فی تۆ شه ونم ده خوێنه وه
ئاو ده نوسین ، فوواره ده خوێنینه وه
شه رێک له سه ر ئه سپه سپییه کان ده کوژرێت."
له م ره سته وه کوو جارجاری شیعره کانی به ختیار عه لی له ئاڵتریشن یان به کار هێنانی پیته کانی گونجاو که لک وه ر ده گرێ. که پیتی ( س ) له ره سته ی دووایی دا زۆر دێته ئاراوه. بێ شک ئه م تایبه ت مه ندیانه وا باسمان کرد له شیعره کانی به ختیار عه لی دا به ئه نقه ست دا نه مزراوه وسه باره ت به هه ستی شاعیرانه ی ئه و ناسک خه یاڵه دا خۆلقاوه .