خانمه که

 

ئیره ج عیبادی

 

خانمه که

دووای باران

بیرله هه رای یادی دڵتنگیه کانی برووسکه ده که ی

که کاتت به شوێن کات

پڕده بێ له من

تۆم بینی

له خۆره ی خوێنی جه رگی قه له مه که ی به یانی دا

که به راست

راسته قێنه ی دڵم، هاواره کانی

له باخڵی ئه وین دا ده سووران و

راستی سه رده بڕا

به ده ست دیکتاتۆری ویسته کانی چراسووره کان

چه قۆ

چه قۆ

له قسه کانتا هه ڵوه ری

زامی وشه کانم بوو به درێژترین قه سیده ی سارێژ

 

خانمه که

چیمه نی بیرم

له چرۆی نم نمی باراندا

ئاشنای به رژه وندی ئاشنایت بوو و قامک هیچ چڕپه یک

دو رێبواری نه دا به ده ست فراموشی چه تره کان

" هێشوی نۆته کان" که که م که م باڵای کرد

دیواره کانی شاری بێ تۆیی

یه ک به یه ک ئاجوره کانی نه مانی رۆخا

سازه که ی هیوای چڕکه کان ، یه ک جاره

ئاوازی سه فه ر ی به ره و ئه ستیره ی تۆ هه ڵفراند

جاران ده نکه ده نکه رۆباری میهره بانی

ده هاته گۆی باخ

و ده ریا

ده ریا

حه زمان له بڕوای پێ که نین

ده خسته باوه شی شه پۆلان

هه زار لاپه ره ی جێ ماو

به دووی یاریه کانی ژنانه ی هه ناره کانی هه ستی تۆ ده گه را

بۆ باخی ئه رخه وان، درێژه ی بزه ی شادیه کانی نه پشکۆت؟

نه ت خوێند

 که نووسراوه کانم

ون ده بوون له تۆ

نه ت نووسێم

که هه زار نامه له جم و جۆلی هه ناسه کانی شۆره بی

خوێندرا و نه ت زانی

سکاڵا بۆ

تۆزێک خه می نیگا

که ئێستا دژبه میهره بانی

لاو ، لاو نانوووسی

 چه نده دیرۆکه کانی هات

نه هاته پێوه ندیه کانی نێوان شه و نه می وه نۆشه کۆچه رییه کان

تا ئاوینه ی قه قنه س وچرای ژووره که ی رۆژ دووپات کاته وه

چه نده ئاواره ی قه تاره ی هه واڵ و موجی ئاو و راوکردنی ئاسۆ

باڵی سووزاندم

 

خانمه که

له سه ردێری دووری دا، هه سانی ئازیت هه ناسه برکه کردو

شه و په ره کان له له شی  ره شی شه وا تێک چوون

ئاورۆشنه وکه ره ی ده قه نه هێنیه کان په ره سێڵکه هاواریان نه ناسی

که له کانیاوی رۆژهه ڵاتی کراسه ئاوییه که تا

پڕ له ئازارهه ڵاتن

له چاخه ی بێ ئۆغره یی ئه م سه رده مه ی سه رله شێواو دا

ره دیفی دڵخۆرپه ی ملۆدیای با

کورت گه یشته ئاهه نگی ئه فسانه،

که چیرۆکه که ت ده روا، ئه گه رپاراو نه بێ

 بێ بنه مای شکۆی خولکه کان بۆخلێته وه و ناته واو ، ته واو بێ بێ تۆ

ده پێم بلێ: تا نه مانی قه فه س

چه ند هه نگاو ده بێ رێگای پێچاپێچی پڕله ته رزه بژمێرم

یه که م  خه ونێک به ره نگی  په مه یی نازدارکه نووسرا

سه دان شیعری نه وتراوی باخچه ی ئاوازی له من

ون نه کرد

تۆ، جار جار تاڵی له چاوه کانتا ده رژا

تۆ

 په نجه شیرینه که ت نه فرێ و نووسینمی له بیرچوو

له گه ڵ ده ر کی بێ په پووله یی دا

که سێک ته وه ری رویشتنی جاده کانی به جێ هێشت

 جارێکی تر

سپی

سپی، فرمیسک هاته کایه و

دڵی نووسراوه کانی پاییزی بروای زه ردی

 وه رزێکی پڕله خه نجه ر هانی

له ێڵ هات دیاری چاره نووسی ئه نفالێ هه ور

به یه ک شه ومانگ بوو به تاشه به ردێکی ره ش وره شاوی هه ور دای گرتین

که تریفه ی حه سانه وه ی له باوه شی شه رمنی شه واره دا نوقم ده بوو

و هه رد به سه رجڵی زه قی زه مه ن رژا

 ره نگه ویشک، ویشک 

هه ڵاته بێ  گه  مه ی نه زۆکی ئه مرۆی

مه له کانی عه شق

کچی خه یاڵ، لارهات و لارگه راو لارله ئامیز گردین

به تاڵ پا ده گه رم له مه ڵبه ندی سه رشێتی دا

 پێم وایه ئه م شه قامانه

داره کانی

به رز، به رز

 سه وزی سه وزایی ده نگ نه بوون که

ده نگه به سراوه ی  قالاوه کان بێ و ته

له قاقای سرۆشتدا مه له ی ده کرد

خانمه که

ساڵ هات و ساڵیادی

 هه موو داره سێوه کانی ته ماشا

 ده چێ که دارستانی چڕی هونراوه کانمان چۆڵ کا

چۆڵم مه که ، باوان

که زووخاو په ره زه رده کانی هه ستم ده نێژێ

بروا

چووناوچوونی چاویلکه ی کۆرپه ی مه له کانی ئاسمان

 بێ هه نار، هه نار

هه ناری شیعره کانت مانی گرد؟

ره گه زی نه براوه ی په ره کانی قه ناری

بێ گزنگی ئالبۆمی ناوت پێ نه گه یشتن

 په ژاره

 جانتای سه فه ری دا به ده ست هێلی رێ نه هاتن

کی ده زانی

بۆمه لێلی ئاوات وا بێ تکای په یامنێری با، ئاوا

مه ڵبه ندی به ی ون ده کا و بێ سه روشوێن ده چێ

  بیر نا که ی ، که ئه م چرێکه گۆی گه وره پانی حسی داده گرد وبانگه وازێک

له ده ورچرای رووناکی چپ گردی چواررێان دا

 ده گه رایه وه:

" پانایی دڵم بۆت ئه که م به باخ

له ناویابژێت، هه ڵ نه کیشی ئاخ

گه رتۆم خوش ده وێت خه تای من نییه

 خۆت خۆشه ویستی تاوانم چیه"

دوینی شه و

زایله ی کاره بای په یامـێک خه وت و

ماسێ دڵیک

بێ یاری شه پۆلی مه یلی ده ریای ده سته کانت

له گێژاوی خه ماوی قرژانگه دۆرۆزنه کانی پیاسه داخه فه بوو

چه خماخه ی بێ ده نگی و بی تیشکی ساتوره کان

باڵی دای گرتم و

دڵم کۆ کراوه ی حه ره که ته کانی  چاک و ناچاکی سروه ی

له تۆماری ئه زموونێکی تازه  

ژمارد و

ژماردو

ژمارد

 که س نیزانی بؤ گوڵه به رۆژه ی زه ینم شوێنێ گوم نابێ؟

 

25/3/90