یاداشتێکی ره‌خنه‌گیر
یاداشتێکی ره‌خنه‌گیر
محه‌مه‌د که‌ریمی
ءمۆکتاویۆ پاز شاعیری به‌ناو بانگی مکزیکی له پێناسه کردنی دێمۆکراسیدا ده‌ڵێ: درووست کردن و هاوردنه ئارای فه‌زای پۆلی فۆنی و به دیار خستنی بیر‌و بۆ چوونه جیاوازه‌کان له کۆمه‌ڵگادا چه‌سپاندنی باشترین پارادیمه‌کانی دیمۆکراسییه‌ته. له حاڵێکدا سمینار و کۆ بوونه‌وه فه‌رهه‌نگیه‌کانی ئیمه جۆرێک مۆنۆلۆگ و تاک ره‌مه‌ندی و ها‌وکات سرپاندنی بۆ چوونه چه‌قبو ستووه‌کان به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بێ.
(خه‌سار ناسی سمیناری "ره‌خنه و ڵیکدانه‌وه‌ی شێعری نوێی کوردی" ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌ریوان) هه‌ڵسه‌نگاندن و ڵیکدانه‌وه‌ی بابه‌تیانه‌ی ئه‌ده‌بی یۆنیڤر ساڵ به‌گشتی و ئه‌ده‌بی لۆ کاڵی په‌یوه‌ست به ئه‌ده‌بی کوردییه‌وه به تایبه‌تی له 2 ده‌یه‌ی را بردوودا ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین به شێوه‌یه‌کی جیددی، تا راده‌یه‌ک پرسی سه‌ره‌کی زۆر به‌ی هه‌ره زۆری کۆڕ و کۆ بوونه‌وه و سمیناره گشتیه‌کانی ناوه‌ئده فه‌رهه‌نگی زانکۆیی و ئه‌ده‌بیه‌کانی بووه. پرسیارێ که لێره‌دا زه‌ینی خۆینه‌ر به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌کات، ئه‌مه‌یه، هه‌ڵسه‌نگاندن و ڵیکۆڵینه‌وه‌ی زانستیانه و خۆینددنه‌وه‌ی بابه‌تیانه‌ی ئه‌ده‌بی جیهانی و لۆکا‌ڵی به‌دیدیکی ره‌خنه‌گرانه‌وه له‌م شوێنه گشتیانه‌دا پرسی جیددی ئه‌م کۆڕ و کۆ بوونه‌وه و سمینارانه بووه، یا، نا پێکدادان و دژ به رایه‌تی و درووست‌کردنی ده‌سته و تاقم له لایه‌که‌وه و له‌لایه‌کیتره‌وه وه‌کوو ئه‌وه‌ی له سمیناره‌که‌ی مه‌ریواندا که له 11 و 12ی خه‌زه‌ڵوه دا به‌ڕێوه چوو، بینیمان، دژ به رایه‌تی سرله‌فیه‌تی کۆن و نۆی و سه‌پاندن و جێگرکردنی تا که که‌س له قه‌واره‌ی ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخ دا‌و ها‌وکات داکۆ کیکردن و هه‌وڵدان بۆ تئۆریزه‌کردنی چه‌ند به‌ره‌یی و ده‌ره‌جه‌به‌ندی کردنی به‌ره‌ی کۆن و نوێ بێ له‌به‌ر چاو گرتنی پێوه‌ر و فاکته‌رێکی زانستیانه به نسبه‌تی ئه‌ده‌بی کوردییه‌وه‌یه، هه‌وڵده‌ده‌م خه‌سارناسی هه‌ندێک لایه‌نی لاواز و زه‌قی سمیناره که بخه‌مه به‌ر سه‌ست خۆینه‌ران و به شدار بوانی سمیناره‌که. سه‌ره ڕای لاوازی و نزم بوونی سمیناره‌که له زۆربواره‌وه، من به کورتی ئاماژه به 4 خاڵی زۆر گرنگ ده‌ده‌م که له راستیدا هۆکاری سه‌ره‌کی خه‌سار وه‌رگرتنی سمیناره‌که بوون:
1- نه بوونی به‌رنامه‌و پلانێکی توکمه و تایبه‌ت بو به‌ریوه بردنی سمیناره‌که. کورد گوته‌نی "فرسه‌ته با له ده‌سمان ده‌ر نه‌چی" بوو
2- هه‌ڵاوسان و دخل و تسرف له به‌رنامه‌که‌دا له لایه‌ن به‌ریوبه‌رانه‌وه
3- هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌لیقه‌یی و سکتاریستیانه به نسبه‌تی کۆی وتاره‌که
4- په‌سه‌ندکردن و ئاراسته‌کردنی هه‌ندێک له وتاره‌کان که له لایه‌ن لیژنه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه دانرابوو له بواری زانستی و رچاوکردنی فه‌رهه‌نگی وتارنووسینه‌وه نزم و لاواز بوون
5- سه پاندن و داچه‌قاندنی چه‌ند که‌سایه‌تی تایبه‌ت به سه‌ر سمیناره‌که‌دا، تا ئه‌وشۆینه‌ی به‌ر پرسی ئیداره‌ی ئیرشاد به‌ڕێز محه‌مه‌د حسه‌ینی به توندی ره‌خنه‌ی له به‌ڕێوه به‌رانی سمیناره‌که گرت و خوازیاری کۆ تایێنیان به‌و چه‌شنه زه‌قکردنه‌وه و داسه‌پاند نه‌بوو.
6- له حاشیه‌ی سمیناره‌که‌دا شه‌وه شێعرێک ساز درا، زیاتر له شانۆێکی کۆمیدی ئه‌چوو هه‌ڵسه‌نگاندنی 75 ده‌قی شێعری له لایه‌ن لێژنه‌ی زانستی یه‌وه که دواتر ده‌رکه‌وت ڵیژنه‌که، هه‌ر به ته‌نها ده‌بیری ئیجرایی سمیناره‌که بوو له دوو کاتژمێردا ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئاندره برێتۆن و مالارمه‌و شێرکۆ بێکه‌سیش به‌شداری لێژ‌نه‌که‌بوایه‌ن یه‌ک رۆژی ته‌واوی ئاخایاند.
7- رێگه‌نه‌دان به هه‌ندێ له شاعیران و نووسه‌رانی دیکه بۆ به‌شداری له کۆڕه‌که‌دا که له شاره‌کانی تری کوردستانه‌وه هاتبوون.