رۆچنەیەك بۆ ئەدەبی كوردی
بەرگی یەكەمی پڕۆژەی ئەدەبیی "رۆچنەیەك بۆ ئەدەبی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان" بڵاو كرایەوە
بەرگی یەكەمی پڕۆژەی ئەدەبیی "رۆچنەیەك بۆ ئەدەبی كوردی لە رۆژهەڵاتی كو...

ردستان" لە ئامادەكردنی "شەریف فەلاح" لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی"یەوە چاپ و بڵاو كرایەوە.
بەرگی یەكەمی پڕۆژەی ئەدەبیی 5 بەرگیی "رۆچنەیەك بۆ ئەدەبی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان" كە تایبەتە بە زمان و ئەدەبی زارەكی لە ئامادەكردنی "شەریف فەلاح" شاعیر و چالاكی ئەدەبیی خەڵكی سنە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی و لە 550 لاپەڕە و بە هەژماری 500 دانە چاپ و بڵاو كرایەوە.
ئەو چالاكە ئەدەبییە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە سەرقاڵی ئەم پڕۆژەیە كە سەرجەم 5 بەرگ لەخۆ دەگرێت و تایبەتە بە تاوتوێ، شیكاری و پۆلێن بەندیی قۆناغ و بزاوتە فەرهەنگی و ئەدەبییەكان و هەروەها دیمانە و وتووێژ لەگەڵ نووسەر، زمانەوان، شاعێر، چیرۆكنووس و چالاكانی فەرهەنگی و ئەدەبیی كورد لە شارە جیاجیاكانی كوردستانی ئێران.
لەو پڕۆژە ئەدەبیەدا كە هەر بەرگێكی بۆ ژانر و تەوەرێكی ئەدەبی لە كوردستانی ئێران تەرخان كراوە، بە مێتۆدی مێژوویی ـ لێكۆڵینەوەیی و دەست نیشان كردنی قۆناغ و بەستێنە ئەدەبییەكانی هەر ژانرێك كار كراوە و بەرفرەیی و بەشداریی زۆری ئەدیب و نووسەران و چالاكانی فەرهەنگی و ئەدەبیی كورد لە ناوچە كوردنشینەكان، هاتنە گۆڕی بیروڕای جیاواز لە دووتوێی بابەت، لێكۆڵینەوە و تەوەرەكانی وتووێژ لە خاڵە بەرچاو بەرجەستەكانی ئەم پڕۆژە ئەدەبیەن و هەوڵێكی بچووك و سەرەتاییە لەراستای لێكۆڵینەوە و نووسینەوەی مێژووی ئەدەبی كوردی لە كوردستانی ئێران.
ـ شەریف فەلاح، شاعیر و چالاكی ئەدەبی لەدایك بووی ساڵی 1353ی هەتاوییە لە شاری سنە
_ لەبارەی ئەدەبیات و هونەرەوە، نووسینی کۆمەڵێ نووسەری بیانی، وەرگێران یەکەم بەرهەمیەتی کە ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن "بەڕیوەبەرایەتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی"یەوە چاپ کراوە
ئەم بەرهەمانەشی ئامادەی چاپن:
١– جادەکان دەگەنە دەریا، کۆمەڵە شیعر
2ـ چەند تێڕامانێك لە حكوومەتی هەڵبژێردراو، جان ئیستوارت میل، وەرگێڕان
3 ـ حیكایەتەكانی ئەو ساڵانە "چیرۆك ـ عەلی ئەشرەف دەروێشیان"، وەرگێڕان
4ـ ژیانێكیتر كورتە چیرۆكی ئیتالیایی "ئەلبێرتۆ موراڤیا"، وەرگێڕان
5 ـ مێژووی نەورۆزو كڕۆنۆلۆژیای ئێران "مێژوویی"، وەرگێڕان
6 ـ نەشتەرگەری شێت، یۆرگن تورواڵد "رۆمان"، وەرگێڕان
٧ ـ كۆكردنەوەی دوو چیرۆکە شێعری رەسەنی کوردی بەناوەکانی ( عەزیز و كوبرا و وەنەوش و بەڕەزا) بە هاوکاریی حەسەن سەلیمی
See Moreبەرگی یەكەمی پڕۆژەی ئەدەبیی 5 بەرگیی "رۆچنەیەك بۆ ئەدەبی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان" كە تایبەتە بە زمان و ئەدەبی زارەكی لە ئامادەكردنی "شەریف فەلاح" شاعیر و چالاكی ئەدەبیی خەڵكی سنە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی و لە 550 لاپەڕە و بە هەژماری 500 دانە چاپ و بڵاو كرایەوە.
ئەو چالاكە ئەدەبییە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە سەرقاڵی ئەم پڕۆژەیە كە سەرجەم 5 بەرگ لەخۆ دەگرێت و تایبەتە بە تاوتوێ، شیكاری و پۆلێن بەندیی قۆناغ و بزاوتە فەرهەنگی و ئەدەبییەكان و هەروەها دیمانە و وتووێژ لەگەڵ نووسەر، زمانەوان، شاعێر، چیرۆكنووس و چالاكانی فەرهەنگی و ئەدەبیی كورد لە شارە جیاجیاكانی كوردستانی ئێران.
لەو پڕۆژە ئەدەبیەدا كە هەر بەرگێكی بۆ ژانر و تەوەرێكی ئەدەبی لە كوردستانی ئێران تەرخان كراوە، بە مێتۆدی مێژوویی ـ لێكۆڵینەوەیی و دەست نیشان كردنی قۆناغ و بەستێنە ئەدەبییەكانی هەر ژانرێك كار كراوە و بەرفرەیی و بەشداریی زۆری ئەدیب و نووسەران و چالاكانی فەرهەنگی و ئەدەبیی كورد لە ناوچە كوردنشینەكان، هاتنە گۆڕی بیروڕای جیاواز لە دووتوێی بابەت، لێكۆڵینەوە و تەوەرەكانی وتووێژ لە خاڵە بەرچاو بەرجەستەكانی ئەم پڕۆژە ئەدەبیەن و هەوڵێكی بچووك و سەرەتاییە لەراستای لێكۆڵینەوە و نووسینەوەی مێژووی ئەدەبی كوردی لە كوردستانی ئێران.
ـ شەریف فەلاح، شاعیر و چالاكی ئەدەبی لەدایك بووی ساڵی 1353ی هەتاوییە لە شاری سنە
_ لەبارەی ئەدەبیات و هونەرەوە، نووسینی کۆمەڵێ نووسەری بیانی، وەرگێران یەکەم بەرهەمیەتی کە ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن "بەڕیوەبەرایەتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی"یەوە چاپ کراوە
ئەم بەرهەمانەشی ئامادەی چاپن:
١– جادەکان دەگەنە دەریا، کۆمەڵە شیعر
2ـ چەند تێڕامانێك لە حكوومەتی هەڵبژێردراو، جان ئیستوارت میل، وەرگێڕان
3 ـ حیكایەتەكانی ئەو ساڵانە "چیرۆك ـ عەلی ئەشرەف دەروێشیان"، وەرگێڕان
4ـ ژیانێكیتر كورتە چیرۆكی ئیتالیایی "ئەلبێرتۆ موراڤیا"، وەرگێڕان
5 ـ مێژووی نەورۆزو كڕۆنۆلۆژیای ئێران "مێژوویی"، وەرگێڕان
6 ـ نەشتەرگەری شێت، یۆرگن تورواڵد "رۆمان"، وەرگێڕان
٧ ـ كۆكردنەوەی دوو چیرۆکە شێعری رەسەنی کوردی بەناوەکانی ( عەزیز و كوبرا و وەنەوش و بەڕەزا) بە هاوکاریی حەسەن سەلیمی
+ نوشته شده در چهارشنبه پانزدهم آذر ۱۳۹۱ ساعت 19:9 توسط سر دبیر : ایرح عبادی
|