شێعری له فه‌ردین که‌مانگه‌ر
هۆ ئاسمان
هۆ ئاسمان
ده‌بێ من و‌تو
به‌یه‌كه‌وه هه‌وره‌كانمان بدركێنێن
ئاسمان...هۆ ئاسمان
دبێ تو و چاوی من
هه‌ردوو پر بارانه
تو له‌و ژووره‌وه
منێش له سه‌ر ئه‌م ئه‌رزه‌وه
من رچه‌ی شێعره‌كان ده‌شكێنم
سێنه‌م هه‌ڵده‌درێنم
وشه، له ناو باخچه‌ی دڵم هه ڵده‌بژێرم
ملوانكه‌ی،شێعراوی ساز ده‌كه‌م
ئاسمان...هۆ ئاسمان
توێش بارانت هه‌ڵرێژێنه
ده‌بێ ده‌نگی هه‌وره شرێخه‌ت
توخمی زێنده‌وه‌ر
چارشێوه‌كه‌ی هه‌ڵدرێنێ و
دونیای روون‌و بێ‌گه‌رد ببێنێ
بشرێخێنه
ئه‌م جاره‌ش ئه‌و ده‌نگه وا له ناو
سێنگت‌دا كۆ كردووه
بێدركێنه
ده‌بێ من‌وتو
رچه‌ی شێعر بشكێنین
ئه‌و مرۆڤه ته‌نێا بو چركه‌ێك
كانێاوی زیدی له‌شی
ده‌فروشێت، هێشتا نه‌ی زانێوه
ئێره وڵاتی عه‌شقه
قه‌حبه‌یی هێشتا له وڵاتی من باو نێه
ئێره گوره پانێ خۆشه‌ویستیه
ده‌با گوڵاله سووره‌كانی ده‌شتی مه‌ریوان
سه‌یر‌كه‌ین جیهانێك پر له وه‌فاداری
ئاسمان ...هۆ ئاسمان
ناخم كپ ده‌كه‌یت و
له به‌ر چاوه‌كانم چاوێلكه‌یك داده‌نێت
هێشتا نه‌م زانی من
له پشتی شوشهكهیدا
زیندانی ده‌كه‌م
بو به‌ندێكی هه‌تا‌هه‌تایی
هه‌تا‌هه‌تایی