ته‌نزی حه‌فته
به‌تاڵ پا
ئیره‌ج عیبادی
ئه‌من نووسترادامووسی سنه‌م.....
شه‌پۆڵ زۆر زانا نیه، به‌ڵام ده‌رسی خوێندووه تاباڵای دیپلوم. پێ ده‌لێن فۆقه دیپلوومی په‌یوه‌ندیه‌کان. بڕێ جار که هه‌والێکی تازه ببیسێ پێمی راده‌گه‌ێنێ تا پێکه‌وه وت و وێژ که‌ین. زه‌نگی تله‌فونی هێشخانه‌که‌م له بێ ده‌نگی ده‌رهات و ده‌نگی شه‌پۆڵم بیست. به بۆنه‌ی گرانی نرخی موبایل . زۆر جار ئه‌و ده‌زگایه داخراوه و هه‌ر به تله‌فونی ڕاست و خۆ ئیش ده‌که‌م. گوتی : کاک به تاڵ پا له ماڵی ، سه‌ردانێکت بکه‌م؟ گوتم : به خێر بێت! چاوه روانم!
نێو سه‌عاتێک دووای ئه‌وه شه‌پۆڵ هات. چایێکی سه‌وزم بۆی ساز کرد. ئاخر چایی سه‌وز زۆر سوودی له چایی ره‌ش باشتره...
گوتی: بیستووته که نووسترادامووسی خه‌ڵکی رۆژئاوا له فه‌رانسه‌دا، داهاتوو به شێعر به‌یان ده‌کا وده‌لێ ئاخر زه‌مان له ئه‌م ساڵه‌ی تازه‌ی زایینی روو ده‌دا؟ ئه‌و ده‌لێ که له سه‌ر ساڵی زایینی، گۆی نپتۆن، دێته نێوان گۆی زه‌وین و هه تاو و ره‌نگه هێزی راكێشی زه‌وین گۆی نپتۆن به ره‌و زه‌وین برێ و دونیا برۆخی!
گوتم: به‌لێ بیستوومه! به‌ڵام ئه‌م رووداوه له جیهاندا چه‌ند که‌ره‌ت روی داوه و شتێک نه رۆخراوه؟
گوتی: ئه‌و پیاوه پایه به‌رزه دوکتۆره و ئه‌ستێره ناسه و هه‌موو شته‌کانی که له سه‌ر رووداوه‌کان گوتوه، روی داوه و مانای شێعره‌کانی نهێبیه و ده‌رکی به‌رفه‌راوانی و زانایی زۆری ده‌بێ! ئه‌و رۆخاندنی دوو بۆرجی گه‌وری ئابۆری ئامریکایشی له گه‌ڵ شه‌ری فه‌لستین وئیزاییل دا له سه‌رده‌می شانزده زایینی تا ئیسته، به‌ر له‌وه گوتووه.
گوتم: کاکه با شتێک پێت بڵیم منیش که‌ف بینی ده‌که‌م و ئه‌ستێره ناسێکی زۆر چالاکه‌م. ئه من خۆم به نووسترادامووسی سنه ده‌زانم: له بورجی دماره‌کۆڵدا بینیمه‌که ساڵی داهاتوو، ساڵی نه‌عمه‌ت و به‌ره‌که‌ته بۆ گه‌له‌که‌مانه. گرانی نا مێنێت. هه‌موو ئاپارته‌مانه‌کانی میهر به داوخوازه‌کان ده‌درێت. بێ ماڵ و بێکار له وڵاتی ئێیمه نامینێ. وکوو ئه‌و له 965 چوار خشتیی رووداوه‌کان و کاره‌ساته‌کانی داهاتووم نووسیوه. ده‌بێ به ده‌قه‌ت بیخوێنی تا تێ بگه‌ی. هه‌ڵبه‌ت شیا‌وی ئه‌ویه که بۆ خۆت، شوێنه نادیاریه‌کانی، دیاری که‌ی. پێت وا نه بێ که هه‌لێت وپه‌لێته! جۆرێک مانام داوه به شێعره‌کانم که هه‌رکه‌سێک ده‌توانی به که‌یف و حه‌زی خۆی که‌ڵکی لێ وه‌ر بگرێ. تازه داومه سه‌ر سایتێ فه‌زا ناسی ( ناسا) تا خه‌ڵک باشتر باوری بکه‌ن و تووشی مه‌ترسی بن. له نێو ئه‌ستێره‌کانا بینیومه که سه‌یاره‌ک دووره‌ست ده‌بێ، که هه‌م پاپۆره له نێو ده‌ریا ده‌چێ، هه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره له جاده‌ی ئاسنی و حه‌ره‌که‌ت ده‌کا و هه‌م ده‌بێته فڕۆکه بۆ نێو ئاسمان ده‌فڕێ. له جاده خاکی دا ئه‌ونده توند رێ ده‌پیوێ که هیچ مه‌لێک پێ ناگا. ناوم ناوه بڵێمه‌تی جێهانی یان " مانگ باز". تا کاکه‌شان باڵ ده‌گرێ. من له مانگدا مرۆڤی زۆر ده‌بینم، ژن و پیاو ، کچ و کور له ساڵی داهاتوودا ئه‌م بۆچوونه واقیع ده‌بێ. له دونیا قوو هه‌ڵده‌ستی. سنه‌ی خۆمان ده‌بێته" "که‌لان شار" به تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی شاره گه‌وره‌کان ئیش ده‌کا و مامله له گه‌ڵیا ده‌کرێ. ئیتر مۆدێره‌کان ئه‌ژماری خه‌ڵک له سنه که‌م ناکه‌نه‌وه تا نه‌بێته شاری گه‌وره. دوملیون نه‌فه‌ر له‌م شاره کۆنه نیشته جێ ده‌بن. دانه‌ی له شێعره‌کانم بۆت دا ده‌نم تا بزانی. نووسترادامووسی سنه چی ده‌کا و چه زانایکه!
له مانگ مژێک سه‌ر هه‌ڵ ده‌دات
پیاوی تێدا دیاره
ژنی تێدا دیاره که تا لێره‌وار به ده‌ست پیاوه را ده‌کا
ئای شوتی. هه‌نار چه باخێکه
منداڵ، منداڵ له پارکه‌کانی عه‌جایبدا یاری ده که‌ن
مانگ له به‌هشتی زه‌وین ده‌چێ.
شه‌پۆڵ ئه‌م جار شوپؤلێکی لێ دا و رانه‌وه‌ستا تا باقی رووداوه‌کانی داهاتوو ببیسێ.