Normal
0
false
false
false
EN-US
X-NONE
AR-SA
/* Style Definitions */ table.MsoNormalTable {mso-style-name:"Table Normal"; mso-tstyle-rowband-size:0; mso-tstyle-colband-size:0; mso-style-noshow:yes; mso-style-priority:99; mso-style-qformat:yes; mso-style-parent:""; mso-padding-alt:0in 5.4pt 0in 5.4pt; mso-para-margin-top:0in; mso-para-margin-right:0in; mso-para-margin-bottom:10.0pt; mso-para-margin-left:0in; line-height:115%; mso-pagination:widow-orphan; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; mso-ascii-font-family:Calibri; mso-ascii-theme-font:minor-latin; mso-fareast-font-family:"Times New Roman"; mso-fareast-theme-font:minor-fareast; mso-hansi-font-family:Calibri; mso-hansi-theme-font:minor-latin;}
له رۆژ هه‌ڵاته‌وه.......
ئیره‌ج عیبادی
بایه قوشه کوێر
سێیه‌مین کتێوهی هاواری به‌هه‌منی هاته نێو بازاری کتێوفرۆشه‌کان. هاوار که له‌ساڵی 1352 له سنه‌دا له دایک بووه، دووای به‌رهه‌مه شێعره‌کانی به نێو " خاک و مه‌رگ " و کاری لێکۆڵینه‌وه‌ی که گه‌لی له به‌ر چاوه به نێو، " زه‌ردشت له فولکلوری کوردی‌دا"، زووتر له چاپ دراوه و ئێسته وه‌رگێرانی" بایه قوشی کوێر"، له ئاسه‌واره گرینگه‌کانی نووسه‌ری به ناو بانگی فارس سادقی هیدایه‌تی هاوردووه به‌رده‌ستی ئه‌ده‌ب دۆستان و قه‌له‌م به ده‌ستانی وڵاته‌که‌مان.
هاوار له‌م وه‌رگێرانه هۆلی داوه تا ته‌کنێک و جوان ناسی هونه‌ری هیدایه‌ت به‌تایبه‌ت جوولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ستانی زه‌ین، له دابین کردنی ئه‌م کتێوه به‌نرخه له بیر نه‌کا،و تا ئه‌و راده که له توان و هێزی ئه‌ده‌بی ئه‌وا هه‌بووه، کاره‌که‌ی هیدایه‌تی به شیاوی ئه‌ده‌بی وهرگێرانهتهوه سه‌ر زمانی کوردی و بیخاته به‌ر چاوی خوێنه‌ران. له کتێوه‌که‌ی هاوار برێ جار له وشه‌کانی تازه به هه‌ر دوو زاراوه‌ی سۆرانی وئه‌ده‌لانیدا که‌ڵکی وه‌ر گرتووه. له پێشه‌کی کتێوه‌که‌ی هاوار " لاپه‌رێکی سپی داناوه که وینه‌یه‌کی گرافێکی به ره‌واڵه‌تی دوچاو له وی نه‌خشاوه که به‌هیما و نیشانه، خاڵه‌کانی پرسیار بی وشه و نێوه‌رۆکه‌وه دیته به‌ر چاو، ئه‌م کاره تایبه‌ته که بۆ خوێنه‌ر پرسییارکانی تازه ساز ده‌دا.
نموونه‌ی وه‌رگێرانی هاوار که پڕه له هه‌ست وره‌وان ناسی و گیر وگرفته‌کانی کۆمه‌ڵ له زمانی هیدایه‌تدایه که ئه‌و وا دینێته ئاراوه." من تێده‌کۆشم ئه‌وانه‌ی له بیرم ماوه و په‌یوه‌ندی به رووداوه‌که‌وه هه‌یه بینووسم، به‌شکوو بتوانم داوه‌رییه‌کانی به ته‌واوی له سه‌ر بکه‌م. نا، گاس ته‌قلام ئه‌و بێت، دڵنیابم وخۆم باوه‌ڕی بکه‌م چون بۆ من گرنگ نیه‌خه‌ڵکانی تر باوه‌ر بکه‌ن یان هه‌ر نه‌که‌ن!"
ه‌بێ ئاماژه به‌م ڕاستییه بکه‌م که رۆمانی بایه قوشه کوێری سادقی هیدایه‌ت له شاکاره‌کانی ئه‌و نووسه‌ره پایه به‌رزیه که نه‌ته‌نیا له وڵاتی ئێران‌دا به‌ڵکوو له شوێنه جیاوازه‌کانی جیهاندا،ده‌نگدانه‌وه و ره‌نگدانه‌وی هه‌بووه و هیدایه‌تی وه‌کوو نووسه‌ر ێکی مۆدێرن له‌م سه‌رده‌مه‌دا به خه‌ڵکانی تر ناساندووه. ئه‌م کتێوه به بڕوای زۆربه‌ی له نووسه‌رانی ئێرانی و قه‌له‌م به ده‌ستانی بیانی، له هه‌موو ئاسه‌واره‌کانی سادقی هیدایه‌ت هونه‌ری تر‌و له به‌رچاوتره. له لێکۆلێنه‌وی کاره‌کانی هیدایه‌ت به تایبه‌ت بایه قوشه کوێره، وا ئاشکار ده‌بێ که زۆه‌ربه‌ی بۆچوونه‌کانی له سه‌ر کاریگه‌ری، مارسڵ پرۆست، کافگا، و جیمز جویس هاتووه کایه، که ئه‌وی له دوونیا زۆرتر ناسانددوه.
ئه‌و کتێوه ئه‌م ساڵ، واته ساڵی 2709 کوردی، له ده‌زگای رۆشنبیری گۆران له سنه‌دا له چاپ دراوه . هه‌ژمارئ 1000 و کاری جوانی روبه‌رگیشی به وینه سادقی هیداته که له نێو بازنه‌کێدا به دوو چاوی بایه‌قوش دابین کرواه و به بیر‌و رای هاوار خۆی ئه‌وه‌ی رازاندوو‌ته‌وه.