خوا حافظی له سنه
Normal
0
false
false
false
EN-US
X-NONE
AR-SA
/* Style Definitions */ table.MsoNormalTable {mso-style-name:"Table Normal"; mso-tstyle-rowband-size:0; mso-tstyle-colband-size:0; mso-style-noshow:yes; mso-style-priority:99; mso-style-qformat:yes; mso-style-parent:""; mso-padding-alt:0in 5.4pt 0in 5.4pt; mso-para-margin-top:0in; mso-para-margin-right:0in; mso-para-margin-bottom:10.0pt; mso-para-margin-left:0in; line-height:115%; mso-pagination:widow-orphan; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; mso-ascii-font-family:Calibri; mso-ascii-theme-font:minor-latin; mso-hansi-font-family:Calibri; mso-hansi-theme-font:minor-latin;}
خواحافزی له سنه
( 1303 – 1392)
شاعیری مه‌نزومه‌ی شاره‌که‌م سنه کۆچی دوایی کرد!
ئیره‌ج عیبادی
سنه شاره‌كه‌م ئه‌وه من ئه‌رۆم
هه‌رچه‌ن دڵواپه‌س بێ حورمه‌تی تۆم
خوه‌ره‌تاوه‌كه‌ی لچ پاسارم
تا لا كه‌یته‌وه نیه ئاسارم
له خوام ته‌ڵه‌به دایمه هه‌ر شار بی
وه‌ك ئاویه‌رگه‌ل هه‌ر پایدار بی
تا دونیا دونیاس تویچ هه‌ر بمێنی
به شه‌رتێ شه‌ره‌ف كوردگه‌ل بنوێنی
به ئومید روژێك جوانگه‌ل ژێرت
بو گه‌شه پێدان بكه‌فنه بیرت
گشتیان به‌یه‌كه‌و دوباره له نه‌و
سوننه‌ته‌كانت زینگه‌و كه‌نه‌و
گشتی پاكه‌و كه‌ن له رووی روخساره‌ت
كزی و بێ شه‌وقی وغه‌م و په‌ژاره‌ت
کۆچی دوایی نه‌مر محیه‌دینی حه‌ق شناس خه‌سارێکی گه‌وره بوو بۆ کوردستان به تایبه‌ت شا‌ری سنه. ئاماژه به‌م خاڵه گرینگه زۆر زه‌رووره که گه‌ڵی به شه‌رفی ئێمه‌باش ده‌زانن و سه‌ڵماندوویانه که : " نا مرن ئه‌وانه وا له ده‌ڵی ملله‌تا ده‌ژێن!" و به به‌شداری له ئه‌سپرده کردنی ته‌رمی ئه‌و که‌له پێاوه ئه‌م راستیه‌یان پیشاندا. بڕێ له ئه‌و که‌سانه که له شا‌ری سنه ده‌ژێن و بێ ئاگاهی له زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی باسی دواکه‌وتوویی شا‌ری و گوندنشین ده‌که‌ن، له کاتی پرسه‌ی ماته‌مینی نه‌مر حه‌ق شناس، به‌م بۆ چوونه هه‌ڵه، به راشکاوی بینیان که شار و گوند و گه‌وره و چکۆله، به ته‌مه‌ن و لاو و که‌م ته‌مه‌ن له ناخی دڵه‌وه له‌و پیاوه به ئه‌مه‌گه رێزیانگردو سپاسی خزمه‌تکردنی ئه‌ویان به ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی کوردی به جێ هاورد.
یه‌که‌م جار ئه‌وم له هاوینی ساڵی 1371 له ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی، هونه‌ری وفه‌رهه‌نگی مه‌وله‌وی کوردی سنه بینی. ئه‌و کاته من وه‌کوو به‌ر پرسێک به ماوه‌ی 9 ساڵ به فه‌رهه‌نگ وئه‌دبی کوردی له گه‌ل قه‌له‌م به‌دستانی تر کوردستان وبه تایبه‌ت شا‌ری سنه خزمه‌تمان ده‌کرد وزۆربه‌ی له لاوه‌کانی ئه‌و دووره ئێستا خاوه‌ن قه‌له‌م و کتێبن. و برێ له بیرمه‌ندان و تێگه‌یشتووانی ئه‌و سه‌رده‌مه یارمه‌تی ده‌ری ئه‌و کۆره به نرخه‌بوون، کاک محه‌یش ئه‌و کاته ئه‌ندامی کۆری نووسه‌رانی بوو و به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌یه‌کی دڵچه‌سب بوو به نێو" شه‌و چه‌ره‌ی سنه‌یی" که زۆر بۆ به‌شدار بووان سه‌ره‌نج راکێش بوو و دووای ئه‌وه قسه وباسی زۆری ده‌خایاند وکه‌م و کۆریه‌کان چاک ده‌بوون. له بیرم ناچێ، کاتێک که کتێبی: "گذری در انجمن ا‌د‌بی کوردی سنندجم " نووسیبو که به داخه‌وه ئیزنی چاپی نه‌درا، که ده‌بێ وه‌کوو مێژوویه‌ک له سه‌ر ژیان ئه‌و ئه‌نجو‌مه‌نه چاوی لێ بکرێ، داوای شێعریکم له کاک محیه‌دین کرد بۆ بیره‌وه‌کانم تا له سه‌رتای کتێبه‌که‌ما بینووسم ، گوتی:
در د‌فتر یاران همه کس نام نویسد
من گمشده‌ی عشق توام نام ندارم
ئه‌و به زمانی فارسییش شاره‌زا بوو و تا 1379 که من له ئه‌نجومه‌نی مه‌له‌وی خزمه‌تم ده‌کرد، نه مر حه‌ق شناس به‌رنامه‌که‌ی به‌ر ده‌وام بوو که خۆی بووه هۆی کۆ کردنی شێعره‌کانی به یارمه‌تی کاک عه‌تا حه‌واری نه‌سه‌ب که ئه‌و کاته له ئه‌ندامانی شورای نووسه‌رانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌له‌وی کورد بوو.
تایبه‌ت مه‌ندیه‌کانی مه‌نزومه‌ی شاره‌که‌م سنه
له پێنج روانگا‌وه شێعره‌کانی محه‌دینی حه‌ق شناس شیاوی باس و لیکۆلێنه‌ویه:
1- له روانگای سایکۆلۆژیا و ره‌وان ناسییه‌وه: له شێعره‌کانی حه‌ق شناس خواست و ویست وداخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ری شا‌ری سنه‌به باشی روون ده‌بێته‌وه، و له بواری هه‌ست و ئیحساسی گشتی وێنه‌یه‌کی جوان ده‌خاته به چاوی خوێنه‌ران. ئێمه خه‌ڵکی شا‌ری سنه له شه‌ڕا نابینین، ئاشتی خوازی و میهره‌بانی له ته‌واوی شێعره‌کانی به‌دی ده‌کرێ. هه‌ر وه‌ها نوستالۆژیای بیره‌وه‌ریه‌کانی شاعیره که بیرۆکه‌ی منداڵی له شه‌قامه‌کان وکووچه وکۆلانی سنه له گه‌ڵ خۆ‌یا به دیاری هێناویه‌تی که ده‌بێته ئه‌زموون بۆ لاوه‌کان و دووپاتکردنی بۆ که‌سانێک که ته‌منیان له چل وپه‌نجاه تێپه‌ریوه. ئه‌و تراژدیا و شایی گه‌ل پێکه‌وه تێکه‌ل ده‌کا تا خه‌م و په‌ژاره‌ی شاره‌که‌ی به‌سۆز ده‌سنیشان بکا.
تاقه گوڵێك بووم بۆ خوەم ئەشنیام
بای
شەماڵ دای لێم، له ڕیشه كنیام
ئەی
ئەو كوڕه كوای؛ ئەهات به تەنیا،
ئەی‌خوەند
له پێچ‌پێچ ڕێگەی گورجیا؛
2- له روانگای کومه‌ڵناسییه‌وه: حه‌ق شناس له جێگا جێگای کتێبی مه‌نزومه‌ی شاره‌که‌م سنه، ئاماژه به چینه‌کانی نێو کۆمه‌ڵ ده‌کا، خانه‌کان و فێوداله‌کان، زه‌حمه‌ت کیشان، کریکاران، دووکانداران، حه‌مام چییه‌کان، شێته‌کان ژه‌نیاره‌کان و هو‌نه‌رمه‌ندان و،،، بنه‌ماڵه‌ی وه‌کێل و آسه‌ف دێته‌وه یادی خوینه‌ران و که‌سایته‌کانی تر و هه‌روه‌ها له سه‌ر به بێ ده‌سه‌ڵاتدارنی ماڵی نێو کۆمه‌لێش قسه وباسی هه‌یه‌ا.
سنه ئینسان گه‌ل واڵا و باڵای بوو
شه‌خسیه‌تی وه‌ک ئایه‌توولای بوو
شه‌خسیه‌تی تر داره‌نده‌ی ئیدراک
عارفێک وینه‌ی سه‌ی ئه‌حمه‌د حه‌کاک
3- له رونگای گه‌شه پێدان و ناساندنی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری شا‌ری سنه.
ئاماژه‌ی حه‌ق شناس به بیناکانی رابردوو که ئێستا یان نه‌ماوه‌ن ویان تووشی خراپی و فه‌راموشی بوون که برێكیشان به گۆرانکاریه‌و ماوه‌ن. وه‌کوو: مزگۆتی جامعه- مالی ئاسه‌ف- عه‌مارتی خه‌سراوا- بازا‌ری سنه- کۆشکی وه‌کێل- حه‌مامی خان و حه‌مامی شیشه و هتد....
هاور‌دنی ناوی جێژنه‌کان و چۆنیه‌تی داب ونه‌ریتی ناو گه‌ل له کاتی به رێوه بردنی ئه‌و مه‌راسه‌مه وه‌کوو: جێژنی نه‌وروز- زه‌ماوه‌ندکان – خه‌نه‌به‌ندان- شه‌و چله- سێانزه به‌ده‌ر و.........
ئه‌م شه‌و ماڵ وه‌وی خه‌نه‌به‌ندانه
خه‌م گۆریزانه و خۆشی هه‌رزانه
یان
شه‌و‌گه‌ل زه‌ماوه‌ند شیرینی خوه‌ران
حه‌مام روین زه‌وا، یا خه‌نه به‌ندان
ئاماژه به شته خوارده‌مه‌نییه‌کان- جل وبه‌رگی مرۆڤ له کاتی ژیانی رۆژانه یان له جێژنه‌کاندا- هه‌ر وه‌ها قاڵی چنین و ئاماژه به چۆنیه‌تی گه‌ڵاڵه‌ی قالیه‌کان.
نه‌خشه‌ی قالیه که‌م ماسی ده‌رهه‌مه
پڕسک ماسیه که زووخ و وه‌رهه‌مه
ئاماژه به هه‌ڵپه‌رکی و شێوازه جیاوازه‌کانی، گه‌ریان- خان امیری- سه‌جار و .......ئاوازه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌کوو: بهرتوونانه - پاڵ دیواری – حه‌سه‌ن که‌چه‌لی و...... و ناو بردنی له گۆرانی بێژانی به ناو بانگی ئه‌و سه‌رده‌مه....
ده‌س یه‌کیان ئه‌گرد گشتیان شان به شان
له کنیشک و کۆر له پیر و جوان
له گه‌ریانه‌وه ئه‌رو‌ین تا سێ جار
چۆپی ئه گۆریا باز وه‌ک ئه‌وه‌ڵ جار
قیژه‌ی چۆپیکش شریخه‌ی ده‌سماڵ
ده‌نگه‌ی ماڵیاو و خرنگه‌ی خرخاڵ
یان
هیچكام له دەنگ‌خوەش ڕێگەكەت نەما
گەل‌گەل
و جووق‌جووق بێنەو له سەردا
كوا
ئەو كوڕگەله وا ئەیان‌ناڵان؟
له
سۆز دڵەوه، له سەر یاڵەكان
تاقه
گوڵێك بووم بەسەر یاڵەوه
عاجز
بووم به دەس بای شەماڵەوه
4- له روانگای فولکلۆر و به‌کار هێنانی ئه‌ده‌بییاتی نێو گه‌ل. حه‌ق شناس بیرێکی به هێزی له سه‌ر رووداوه‌کانی رابردووی شا‌ری سنه هه‌بوو وبه راستی ده‌ستێکی باڵایشی له فولکلۆر له نێو شێعره‌کانیا ده‌ستنیشانکردووه، که شایانی باسه. له جێگا جێگای مه‌نزومه‌ی شاره‌که‌م سنه، وشه و ته‌رکیباتێکی له مه‌تل و قسه‌ی نه‌سته‌ق و ره‌ق و تازه‌ی نووسراوه یان شێعری ده‌بینین. وئه‌مه که ئه‌م شاره مه‌کۆی زانست و زانایان بووه.
سه‌د توولم لێ ده‌ن به توول ئه‌و چه‌مه
ده‌س ههڵگیرت نیم هه‌ڵووچه ده‌مه
یان
ئه‌و جووگه ئاوه به‌ره‌و خوار ئه‌چێ
سیفێکی تێخه‌م بۆ لای یارئه‌چێ
5- له رووانگای جوگرافیا و مێژووه: حه‌ق شناس به خۆلقاندنی دڵ نووسراوه‌ی شاره‌له‌م سنه، وینه‌یه‌کی وا دیاری ده‌کا که ئه‌گه‌ر کسێک بۆ شا‌ری سنه نه هاتوو بێ، به خوێندنی ئه‌و مه‌نزوومه ئاگادار له ره‌واڵه‌ت و جوگرافیای شا‌ری سنه ده‌بێ؛ چوار شوێنی سنه وه‌کوو: چوار باخ- جورئاو- قه‌تارچیان- ئاغازه‌مان - گه‌ره‌که‌کان و کووچه و کۆلانی شار و هه‌ر وه‌ها سیه‌رانگاکانی وه‌کوو: ئامانیه- ئه‌میریه- مواره‌ک ئاوا- زه‌فه‌ریه- باخ نه‌مامه-ئاوییه‌ر – هه‌وت ئاسیا‌و- ماماتکه- ته‌په رووسی و کانیه پڕ ئاوه‌کانی و......
ئه‌های ئاویه‌ر ئه‌وه من هاتم
ده‌ست په‌روه‌رده‌که‌ی ئاو و هه‌واتم
یان
ڕووەو ماماتكه، لاوەلا تێمەو
نه
سەوزه و نه گوڵ، نه قاسپەقاسپی كەو
یان
ئەهای میم گورجی! خەیاڵێ نەكەی!
ئەو
بەینه بەستت، بەتاڵی نەكەی...
له
كانی چەرمگ بۆ چاڵه گەوره
له
كانی كوێرەو ئەكەفمه دەوره
مێژوو : حه‌ق شناس وه‌کوو مێژوو نووسێک له مه‌نزومه به سه‌ر هاته کانی دڵته‌زنین شا‌ری سنه که برتین له هاتنی رووسه‌کان- ئینگلیزیه‌کان- عوسمانیه‌کان و قاجار - زندیه و.... خه‌سار و کۆسپ ویرانی پێش و پاش شۆرش له سنه‌دا ده‌خاته بیر ه به‌ر چاوی خوێنه‌رانی. ده‌سترێژی ئه‌وان له سه‌ر علیم و زانستی ئێمه و بێ خه‌ێالی لاوه‌کانمان.
شه‌رقی كه ساحێو زانا و عالم بوو چون وه‌ك غه‌ربیگه‌ل به شونیا نه‌چوو
راسه نه‌یانهێشت،خوهیچمانغافل بووین به شون زاناگه‌ل خوه‌مانا نه‌چووین
بی ته‌فاوه‌ت بوون یا شون گوم كردن ئه‌وێته باعیس نابوودی و مردن
وه‌ئیلا چه‌مان له‌وان كه‌متر بوو ئه‌ویچمانه بوو له ده‌سمان ده‌رچوو
پێکه‌هاتووه‌ی مه‌نزومه‌ی شاره‌که‌ل سنه له بواری زمانی وسه‌نعه‌تی شێعریه‌وه:
مه‌نزومه‌ی شاره‌که‌م سنه‌له بواری شێعره‌وه له سه‌رکێشی هه‌جایی ده- ده دانراوه که به ره‌واڵه‌ت به شێوازی شێعری هۆرامی نزیکه، به‌ڵام نێوه‌رۆکی شێعری‌هۆرامی له سه‌ر ناسک خه‌یاڵی و رۆمانتیسم و عیرفان دانراوه که شێعره‌کانێک به شێوازی سنه‌یی یان ئه‌رده‌ڵانیه که له لایه‌ن مستووره ئه‌رده‌ڵان و دووا جار شوکرلا فوادی دا به کتێبی: حه‌بیب کۆڵک و موو " ده‌س پێی ده‌کا و به یارمه‌تی محه‌مه‌د ئینساف جویی ( ئه‌هوه‌ن )- عه‌بدوولغفاروارستگان- شه‌ریف میرانی و محیه‌دین حه‌ق شناس درێژه په‌یدا ده‌کا. له بواری شێعری منداڵان و چیرۆکێش عه‌لی ره‌زا محمه‌دی به شێواز و زاراوه‌ی سنه‌یی کاری چالاکانه‌ی کردوو، که " "ماسی خانم"ی گه‌لی به ناو بانگه. مستووره کوردستانیش چه‌ند بێتێک به زاره‌وه‌ی ئه‌ده‌ڵانی یان سنه‌یی هه‌یه‌تی:
گرفتارم به نازی چاوه‌کانی مه‌ستی فه‌تانت
بریندارم به تیری سینه سوزی نیشی مۆژگانت
له شێعره‌کان به شیوازی سنه‌یی، ته‌نز و حه‌کایه‌ت و ره‌وایه‌ت وقسه‌ی ره‌ق زۆرتر باوه تا ناسکی خه‌ێال هه‌رچه‌ند جوانی ناسی تا راده‌یه‌ک له‌و جۆره شێعرانه به‌دی ده‌کرێ:
کر‌دگته وه‌بان به‌رزی عه‌ماره‌ت
به‌پا مه‌شق ئه‌که‌ی به‌چاو ئه‌شاره‌ت
یان
ئه‌ونه زه‌ریفی له حه‌د ده‌ر چووگی
ئاوێته‌ی گۆڵه‌کانی زه‌فه‌ریه بووگی
یه‌ک رۆژ له ئه‌نجمه‌نی ئده‌بی مه‌وله‌وی کورد یه‌کی له قه‌له‌م به ده‌ستان شا‌ری سنه له سه‌ر دابه‌زینی هه‌جا و کێش له نه‌مر حه‌ق شناس پرسیاری کرد، گوتی "من مانا فیدای هه‌جا یان وه‌زن نا که‌م." به داخه‌وه بۆ جۆر بوونی باری مانایی شێعره‌کانی حه‌ق شناس لاوازی و دا به‌زینی هه‌یه که شه‌رت ئه‌وه بوو ، کاتێک که شێعر به شێوازی کلاسێک ده‌نووسرێت، ره‌دیف و قافیه و هه‌جاکانی به باشی هه‌ڵبژێرد‌رێ، ده‌نگی به دڵ نزیکی حه‌ق شناس له دوو کاسێتدا تا راده‌یه‌ک دابه‌زینی شێعره‌کان و به‌یته‌کان که‌م ده‌کاته‌وه. ده‌بێ ئاماژه بکه‌م به شێعری" گه‌شت له هه‌ورامان " مامۆستا گۆران که هه‌موو چه‌شنه سنعه‌تی ئه‌ده‌بێ تێدا به‌دی ده‌کری و هه‌جاکانی رێک وپێکه‌وه دانراوه.
له شێعره فارسسیه‌کانیا حه‌ق شناس له لاوازی و دابه‌زێنی شێعری تا راده‌یه‌ک دووری کردووه.....
کنار پنجره نشسته‌ام به خانه خویس
فراز منظره‌ی شهر شاعرانه‌ی خویش
کتاب عمر ورق می زنم از آنچه گذشت
مرور می‌کنم ایام پر نشانه‌ی خویش
روم به بال خیال آنچنان به عمق زمان
که ناز می شنوم بانگ کودکانه‌ی خویش
چرا زمانه چنین اش کند اسیر قفس
کسی که گشته اسیر غم زمانه‌ی خویش
له شێعره‌کانی حه‌ق شناس په‌یامێکی تایبه‌تی بۆ لاوان و خه‌ڵکی شاره‌که‌ی هه‌یه‌تا به ئامانجه‌کانی میژوویی خۆیان و هونه‌ر شاره‌که‌یان بایخ بده‌ن و به حه‌سره‌ته‌وه به‌و شتانه که هه‌مانه‌و نه‌ماوه‌ن ئاماژه و ئامۆژگاری ده‌کا. شیاوی باسه که که‌ڵک وه‌رگردن له زاراوه‌کانی زمانی کوردی به تایبه‌ت ئه‌رده‌ڵانی یان سنه‌یی ده‌بێته پاڵپشتی زمانی یه‌ک گرتووی کوردی که به زاراوه‌ی توانای سۆرانی به‌ستراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك خوه‌ره‌تاو له شه‌رقه‌و هه‌ڵ تی رێگه ته‌ی ئه‌كا و به‌ره‌و غه‌رب ئه‌چی
عالم و كاشف له حه‌ساو به‌ده‌ر له مه‌شرقه‌وه هه‌ڵاتن وه‌ك خوه‌ر
به‌هر‌ه‌یان لێگرد مه‌ردم خوه‌ر نشین گه‌یین به‌م جێگه وا گشت ئه‌یوینین
شه‌و و رۆژ خه‌ریك كه‌شف و ته‌حقیقن مانگیان به جێ هێشت بو مریخ ئه‌چن
له هه‌ر علمێكا كروكاش ئه‌كه‌ن تا به كاینات خاستر په‌ی بوه‌ن
پیشینه‌و تێکۆشانی ئه‌ده‌بی محیه‌دینی حه‌ق شناس
1- چاپی کتێبی مه‌نزومه‌ی شاره‌که‌م سنه ودوو کاسێتی به ده‌نگی خۆشی خۆی
2- کورته به‌رهه‌مێک له شێعره فارسییه‌کانی
3- مقابله‌له گه‌ڵ کاک عه‌تا حه‌واری نه‌سه‌ب له 70 کاسێت له سه‌ر ژیان نامه‌ی خۆی که به هیواین به زوویی له چاپ بدرێ
4- هاو کاری له روزنامه‌ی " چه‌له‌نگه‌ر " ته‌نز و شێعر و نووسراوه به ناز ناوی ره‌ها
5- هاوکاری که گه‌ڵ روزنامه‌ی " ئاهه‌نگه‌ر " به ناز ناوی " که‌ێخای قۆپاڵ "
6- به ماوه‌ی چه‌ند ساڵ هاوکاری له گه‌ڵ رادیو سنه له به‌شی " ده‌نگ و قسه خۆش " له دهه‌ی چڵ تا په‌نجاه
7- مقابله له گه‌ڵ هه‌فته نامه‌کانی ناوچه‌یی وه‌کوو سیروان، دیاری کوهه‌ن و برێ له کاناڵه ته‌له‌فزیۆنه‌کان ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئیوه‌یچ رۆله‌گه‌ل شاره‌كه‌م سنه! وا گویچكه‌تان دا به‌م باسگه‌ل منه
گشت خاس ئه‌زانن ده‌وره‌ی ماهواره‌س ئه‌شی تێفكرن ئێمه چه‌مان هه‌س
ناو سنه‌ی عه‌زیز دارولعیلم بووگه عالم و عیلمی بو گلاێك چووگه
و........
شیاوی ده‌ستخۆشی له کاک ماجیدی رۆحانیه که بۆ پێکدانی دوو کاسێتی مامۆستا حه‌ق شناس ئه‌و کاته که له دامه‌زراوه‌ی "سروش" ئێشی ده‌کرد، هانی زۆری‌دا و زه‌حمه‌تی کێشا. هه‌ر وه‌ها کاک عه‌تا حه‌واری نه‌سه‌ب که له پێداچوونه‌وه و چاپی ئاسه‌واره‌کانی محیه‌دینی حه‌ق شناس یارمه‌تیدرێکی ئه‌توو بوو.
سه‌ر چاوه‌کان
1- دوو کاسێت وکتێبی شاره‌که‌م سنه
2- وتاره‌کان ومقابله‌کان له سه‌ر محیه‌دنی حه‌ق شناس له ئینتر‌نێتدا
3- کتێبی له ژێر چاپی موحسینی رازی به ناو " زانایان و گه‌وره‌پیاوانی شاره‌ی سنه "
4- وت وێژه‌کانی مه‌یدانی دوستان و قه‌له‌م به‌ده‌ستانی تر.
هیچكام له دەنگ‌خوەش ڕێگەكەت نەما
گەل‌گەل و جووق‌جووق بێنەو له سەردا
كوا ئەو كوڕگەله وا ئەیان‌ناڵان؟
له سۆزْ دڵەو، له سەر یاڵەكان
تاقه گوڵێك بووم بەسەر یاڵەوه
عاجز بووم به دەس بای شەماڵەوه
ئەهای میم گورجی! خەیاڵێ نەكەی!
ئەو بەینه بەستت، بەتاڵی نەكەی...
له كانی چەرمگ بۆ چاڵه گەوره
له كانی كوێرەو ئەكەفمه دەوره
بانه هەراوت، دەڕه تایلانت
كانی و چنارەكەی ترەنەنێ گیانت
ڕووەو ماماتكه، لاوەلا تێمەو
نه سەوزه و نه گوڵ، نه قاسپەقاسپ كەو
دۆڵ كش و ماته، وەك شار خامۆشان
نه دەنگەی ئاسیا‌و، نه دەنگەی ئینسان
ئاسارێ نەما له ئاسیاوەكان!
كوا هاژەی هارەو دەنگەی ئاسیاوان؟
ئاسیا‌و گشت خاپوور، ئاسیاوان نەما
پەپوو ئەخوێنێ له جێگەیانا
...