Normal
0
false
false
false
EN-US
X-NONE
AR-SA
/* Style Definitions */ table.MsoNormalTable {mso-style-name:"Table Normal"; mso-tstyle-rowband-size:0; mso-tstyle-colband-size:0; mso-style-noshow:yes; mso-style-priority:99; mso-style-qformat:yes; mso-style-parent:""; mso-padding-alt:0in 5.4pt 0in 5.4pt; mso-para-margin-top:0in; mso-para-margin-right:0in; mso-para-margin-bottom:10.0pt; mso-para-margin-left:0in; line-height:115%; mso-pagination:widow-orphan; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; mso-ascii-font-family:Calibri; mso-ascii-theme-font:minor-latin; mso-fareast-font-family:"Times New Roman"; mso-fareast-theme-font:minor-fareast; mso-hansi-font-family:Calibri; mso-hansi-theme-font:minor-latin;}
وڵاتی تراژێدیا
فردین که‌مانگه‌ر- سنه
له مێژه دایکێک له ئه‌م وڵاته
چاوه ڕوانی هاتنه‌وه‌ی رۆلهکهیه
زۆر جار سۆمای چاوانی
روو ده‌کات له خۆرئاوا
بۆنی غوربه‌ت ده‌کات
هێشتا خولیای بۆنی کراسه‌که‌ی که‌نعانه
ئاخرین نیگاکانی
له تابلۆی ژووره‌که‌ی داناوه
هه‌موو جارێک له‌به‌ر چاویدایه
له مێژه
مست به مستی خاکی ئه‌م وڵاته
له بارزان و گه‌میان
له هه‌ڵبجه و سه‌رده‌شت
له ئێواره‌ی ساردی شار
له شه‌وگاری تاریک
له رۆژانی ته‌ماوی شاردا
سه‌دان تابلۆ و به‌ناوی تراژێدیا
له دێروکی ئه‌م وڵاته تۆمار کراوه
ئێره شاریکه
که مرۆڤه‌کانی پاوان کران
هاواریان به‌ره‌و شه‌فه‌ق بوو
ئه‌ی ره‌قیب بێ ده‌نگ مه‌به
تابلۆیه‌کی خوێناویان خولقاند
ئێره وڵاتێکه
زامیکی ناسووری لێیه
چاوه‌کان تارای ره‌شان پۆشیوه
ئێره هه‌رئه‌و وڵاته‌یه
چرکه‌کان به‌ره‌و پێش ده‌روات
به‌ڵام هیێشتا خولیای رووناهیه
تامه‌زروی گاولکێ بزه‌ی پێکه نیکه له‌رسه‌ر
لێوی دایکی ره‌ش پۆش
ئێره وڵاتێکه
کۆمه‌ڵ، کۆمه‌ڵ له خاک نیژران
ئێره هه لبچه‌یه
هه‌زاران کوتری سپی
کۆمه‌ڵ، کۆمه‌ڵ له سه‌ر شه‌قام
ره‌سمێکی جیهانیان خولقاند
کردیان به تابلۆیه‌کی ماته‌مین
ئیره ئه‌و وڵاته‌یه
خوێنی سوور
له بن داری ئازادی رژاند
ئێره وڵاتی
دێرۆک، مرۆڤ
ئاڵای
هه‌ر
شه‌کاوه‌یه....